پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رێكاری نوێی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
ژووری‌ ئۆپراسیۆنەکانی‌ هەڵەبجە رایگەیاند، چەندین بریار و راسپاردەی‌ نوێیان لەبارەی‌ قەدەغەی‌ هاتوچۆ دەرکردووە، وەک کردنەوەی‌ مەرزی‌ تەوێڵە تەنها بۆ ئاڵوگۆرکردنی‌ بازرگانی‌.

ئەمڕۆ هەینی‌ 1ی ئایاری 2020، ژووری‌ ئۆپراسیۆنەکانی‌ پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنداوێکدا چەندین رێکاری‌ نوێی‌ لەبارەی‌ قەدەغەی‌ هاتوچۆ بڵاویکردەوە کە تیایدا هاتووە، مەرزی‌ تەوێڵە بەمەرجی‌ پابەندبوون بە تەواوی‌ رێنماییەکانی‌ تەندروستیی و لیژنەتایبەتمەندەکان دەکرێتەوە و رێگەپێدانی‌ هاتوچۆش لە نێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە رێگای  فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە دەبێت.

هــ. ر


 


PM:10:10:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو