له‌ په‌خشێكی راسته‌وخۆدا به‌بێ پانتۆڵ ده‌ركه‌وت


وێستگه‌ نیوزـ

په‌یامنێره‌كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی ده‌كرد و نیوه‌ی جه‌سته‌ی شێوازی فه‌رمی و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌ جلی ژێره‌وه‌ بوو.

ویڵ رییف، په‌یامنێری كه‌ناڵی ABC Newsی ئه‌مریكایه‌ و به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ كاره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ده‌كات، له‌كاتی به‌شداریكردنیشی له‌ په‌خشێكی راسته‌وخۆدا تێبینیی ئه‌وه‌ كرا كه‌ پانتۆڵی له‌پێ نه‌كردووه‌ و ته‌نها چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ركردبوو.

په‌یامنێره‌كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی "Good Morning America ی كه‌ناڵه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی به‌ فڕۆكه‌ی درۆن ده‌رمان بۆ كڕیاره‌كان ده‌گوازنه‌وه‌.


PM:09:32:29/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو