كێشه‌ی كه‌ركوكییه‌كانی پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان خه‌ریكه ده‌گاته سه‌ر ئێسقان
وێستگه نیوز-
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌یان له‌كه‌ركوك كردووه كێشه‌ی كه‌ركوكییه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌و له‌دواهه‌مین كێشه‌ی نێوانیاندا فشار ده‌كرێته سه‌ر كادیرێكی دیاری ڕاگه‌یاندنیان به‌ناوی كاوێز مه‌لا په‌روێزو ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌وێستگه نیوزیان ڕاگه‌یاند كه كادری دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری كه‌ركوك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شاره‌و ئه‌مه له‌كاتێكدا كێشه‌كانی نێوان كه‌ركوكییه‌كانی ناو پارتی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ڕۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
وێستگه نیوز، له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاوێزی مه‌لا په‌روێز بۆ شاری كه‌ركوك، په‌یوه‌ندی به‌ناو براوه‌وه كردوو ڕایگه‌یاند "به‌ڵێ له‌كه‌ركوكه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كادره دیاره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌شاری هه‌ولێر فشاری له‌سه‌ر بووه له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه‌ڕۆژی 4ی ئازار دژی سه‌ركردایه‌تی پارتی بڵاوكرایه‌وه‌و ئه‌ویش له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن به‌رگری لێ كردوو پاڵپشتی لێ كرد.
كاوێز مه‌لا په‌روێز دوباره به‌رگری له‌به‌یاننامه‌كه كردوو به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند دوباره‌ی كرده‌وه كه " وا بۆ سێ ساڵ دەچێت، پرسی شار و خەڵکەکەمان بە جۆرێک فەرامۆش کراوە خەریکە دەگەین بەو گومانەی کە نە رەنجی تێکۆشەران و نە داهاتووی کەرکووک بە لای پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگ نه‌بێت".
لەئێستادا زۆرترین ناڕەزایەتی لەنێوان ئەو بەرپرس و کادرانەی پارتی ئارادایە بەوەی سەرکردایەتی پارتی ئاوڕی لێنەداونەتەوە کەرکوکی فەرامۆشکردووە، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش كادر و لایه‌نگرانی پارتی له كه‌ركوك به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان دژی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌یان ده‌ركرد.
ئه‌و به‌یاننامه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه و ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه، زۆرترین ئیمزای لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئەوانەی لەسەر لیستی پارتین بۆ کۆکراوەتەوە ، به بەرپرسانی لقی سێ و ژمارەیەک کادری پارتیشه‌وه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه و ده‌ڵێن "درێژەکێشانی ئەو دۆخە و بێ باکیی حزب و حکومەت بەرامبەر ئەو تێکۆشەرانە، کاردانەوەی خراپی لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە دەستپێکی رووهەڵماڵینی زۆر راستی کە ئازارەکەی بۆ سەرکردایەتیی پارتی کوشندە دەبێت.".
كاوێز مه‌لا په‌روێز ڕه‌خنه‌ی توندی له‌سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر شاری كه‌ركوك گرتوو، ڕایگه‌یاند بێ ئه‌ندازه بێ باكه به‌رامبه‌ر كادران و لایه‌نگرانی خۆی له‌شاره‌كه.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی له‌شاری كه‌ركوك وتی"من لێره ده‌مێنمه‌وه جارێ ئه‌گه‌ر كوژرام هه‌واڵه‌كه‌م بڵاوبكه‌نه‌وه".
تاوه‌كو ئێستا سێ به‌یاننامه له‌نێوان هه‌ردوو ته‌ڕه‌فی نه‌یار ده‌رچووه، رۆژی 21 ئازار له‌دوای به‌یاننامه‌كه‌ی ته‌ڕ‌فی ناڕازی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوبۆوه‌و ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ناڕه‌زاییه‌كان گرتوو ڕه‌تیانكرده‌وه كه پارتی كه‌ركوكییه‌كانی فه‌رامۆش كردبێت.
به‌ڵام هه‌ر له‌دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌یاننامه‌یه‌كی تر رۆژی 26 ی ئازار بڵاوبۆوه كه ناڕه‌زاییه‌كان نوسیبوویان و به‌توندی هه‌وڵه‌كانی لقی 3 ی پارتییان به‌چه‌واشه‌كار ناوبرد.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "لەسەر هۆشداری رابردوومان بۆ سەرۆک و سەرکردایەتی پارتیمان وەڵامێکی کرچ و کاڵ و چەواشەکار بە ناوی لقی سێوە بڵاو کرایەوە، کە نەک بە لایی ئێمەوە بەڵکو بە لایی بەرپرسی لق و نوسەری ئەو بابەتەش هیچ ئەرزشێکی نیە، جگە پێ سپاردنی ئەرکی بە لارێبردن بەو جۆرە خەڵکە ئینتیهازیە، کە دەیانەوێ بەد سوود لەو دۆخە وەرگرن، کە بەرپرسیارێتیان بەشێکە لە خوڵقاندنی ئەو دۆخە".
وێستگه نیوز سه‌رنجه‌كانی ناو به‌یاننامه‌كه كه ئاراسته‌ی لقی 3 كراوه وه‌ك خۆی بڵاوده‌كاته‌وه وه‌ك خۆی بڵاوده‌كاته‌وه.
# ئایا بەرپرسانی ئەو لقە ئەتوانن، نیگەرانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا ئینکار بکەن، دەتوانن سەرنج و نیگەرانی قائمقامی کەرکووک پەردە پۆش بکەن، ئایا پێیان دەکرێ، ئینکاری قسەکانی رۆژنامەنووس کاوێز مەلا پەرۆێز بکەن، کە لەسەر هۆشدارییەکەی ئێمە زۆر زیاتر لە نیگەرانیەکانی لەسەر شاشە تەڵەفزێون خستە روو.
# ئایا جورئەتی ئەوەتان هەیە بە سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی بلێن، پێشمەرگەکانی گوڵان و شۆرشی خوا کورک وەک ساڵار و عەمیدفاتیح گەورە دێی و حەڤتا و پێنج فەرماندە وەفسەری تر لە پەرواێزدا دەژێن، بەراست دەتوانن هۆکارێکی مەنتقی بخەنە بەرچاوی سەرکردایەتی کە بۆ شێخ بکر کە دوو کوری بە دەستی یەکێتی شەهید دەکرێ و دەبێتە یەکێتی، ئێوە دەتوانن خۆتان چەواشە بکەن وەلێ چی بە رایی گشتی پارتی ئەلێن کە بۆ فەرماندە سەرحەد قادر نیگەرانی لێئەچۆرێ، ئەی قەت پرسیوتان رۆڵی تێکۆشەر و سەرکردەیەکی وەک نەجات حەسەن لە کام لەم موعادەلانەیە کە زۆرینەکتان قوتابی ئەو بوون، بەرامبەر هاواری ئەو هەموو ئاسایش و پۆلیسە سەربەرزانە بە دەیان ئەفسەری پێشەرگە نیگەران و لە ماڵ دانیشتوون و دەتانەوێ بە بەیانێکی کرچ چی پەیامێک بگەیەنن.
# جیاوازی تێکۆشەران و ئێوە تەنیا لەوەدایە ئێوە لەکاتی شەڕ و تەنگاندا تەسلیمی حزبی نەیار دەبن وەک لە رابردوو بوون و بوونە بەشێک لە دژایەتکردنی پارتیەکان.
# ماڵ خراوانە حزبایەتی بەو جۆرە ناکرێ و بەری خۆر بەبێژنگ ناگیرێ، کە هەر خۆی ئەم واقعە بەسە حزبایەتی بخاتە ژێر پرسیار کاتێک دەبوو ئێوە بەرپرسیارێتیان هەیە لەو هەموو ناحەقی و نادادییە کە‌بەرامبەر تێکۆشەرانی سنورەکەتان دەکرێ بێنە دەنگ نەک بەشێک بن لە چەواشکاری و ماشەی دەستی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان، کاتێکیش توانیتان بە ناوی دەستەی کارگێری لقەوە بەیانێکتا لە دژی ئەم بەیاننامە دەرکرد، ئەو کات دەتوانین هەڵوەستەیەک لەسەر ئەم رایەمان بکەین، چونکە دڵنیاین زۆرینەی دەستەی کارکێر و ئەتدامانی لق و کادیران بەشێکن لە خواستی ئەو هۆشداری نامایە کە لە چەند رابردوو بڵاومان کردەوە.
PM:05:16:29/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 84552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت