ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌رێم بۆ پرسی بودجه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوز ـ
لەسەر داوای حکومەتی عیراق، كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی نیسان، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند: شاندێكی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌ سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌ 28ی نیسان، سە‌ردانی بە‌غدا ‌دە‌كە‌ن.

سە‌بارە‌ت بە‌ ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌، سە‌میر ھە‌ورامی وتی: "ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌، درێژە‌ پێدانی كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووە‌ كە‌ شاندی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق ئە‌نجامی دابوون، بە‌مە‌بە‌ستی دۆزینە‌وە‌ی رێگە‌چارە‌ بۆ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدایە‌".

ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردو، شاندی هەرێمی کوردستان چوونە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسانی باڵا بەغدا کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی نەوت و مووچە و کارەبا و گومرگ.

شاندی هەردو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: لەسەر پرسی نەوت گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و لەبارەی کارەبا و گومرگ و پرسەکانی دیکەوە گفتوگۆیان کردوە.


PM:02:01:28/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو