چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ له ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه
وێستگه نیوزـ
ژووری ئۆپراسیۆنی هەڵەبجە چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگەیاند، جگە لە چایخانە و کافتریاکان، ناوبازاڕی شار لە 6ی بەیانییەوە تا 6ی ئێوارە دەکرێتەوە.
ژووری ئۆپراسیۆنی هەڵەبجە له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، پێشنیازەکانی یەکێتی زانایان/لقی هەڵەبجەیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.
بۆ خواردنگه و چێشتخانه‌كانیش ده‌ڵێت "کاری چێشتخانە و کەبابخانە و شوێنی برژاندنی ماسی تەنیا بە دلیڤەری/گەیاندن دەبێت و قەرەباڵغی رێگەپێنەدراوە، له‌باره‌ی عەیادە و نۆرینگەکانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و شوێنانه هەروەك پێشووتر، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆ تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو لە تەواوی هەرێم درێژ دەکرێتەوە.
PM:09:45:23/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت