نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
وێستگه نیوز ـ
لە پارێزگای هەڵەبجە نەخۆشخانەیەکی 64 قەرەوێڵەیی کە تایبەتە بە نەخۆشیە گوازراوەکان و نەخۆشی کۆرۆنا له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمه‌وه كرایه‌وه.
دوای ئەوەی لە 15ی ئازاری ئەمساڵدا لەسەر ئەرکی کۆمەڵێک خێرخواز‌و بازرگانی پارێزگای هەڵەبجەو شارەکانی تری هەرێمی کوردستان بناغەی بنیاتنانی نەخۆشخانەیەکی 64 قەرەوێڵەیی دانرا، دوای تەواو بوونی بیناکە، کەلەسەر دوو دۆنم زەوی دروستکراو و کۆی بیناکە دوو هەزار مەترە، دوانیوه‌ڕری ئەمڕۆ سێشه‌ممه بە ئامادەبوونی هەریەک لە قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم، وەزیرانی تەندروستی و رۆشنبیری هەرێمی کوردستان نه‌خۆشخانه‌كه كرایه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: خه‌ڵكی كوردستان هاوكاربوون و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بوون.
وتیشی: "سوپاسی ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت".
راشیگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دروستكرا.
روونیشیكرده‌وه: هێشتا له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگارمان نه‌بووه.
هاوكات ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هه‌ڵه‌بجه رایگەیاندووه، نەخۆشخانەکە پێکهاتووە لە چوار هۆڵی تایبەت بە زانکۆی پزیشکی هەڵەبجە، لای چەپی نەخۆشخانەکە تایبەت کراوە بە نەخۆشیە گوازراوەکان، هاوکات بەشێکی تریشی دەتوانرێت دوای کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە تایبەت دەکرێت بە سووتاوی و هۆڵی قەستەرە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە پێنج ژووری تایبەت کراوە بە ژووری چاودێری چڕی پزیشکی کە 20 ئامێری هەناسەدانی دەستکردی تیادایە.
نەخۆشخانەکە پێکهاتووە لە یەکەکی کارگێڕی، بەشێک بۆ کارەبایی و میکانیکی، شوێنی دکتۆرەکان، پەرستارەکان، بەشی تاقیگە، لەگەڵ 32 ژوور تایبەت بە نەخۆشەکان کە تیایدا پێنج ژووریان تایبەت دەبن بە چاودێری چڕی پزیشکی کە دەستشۆر و سەرشۆر و تەوالێتی تایبەت بە خۆی تیادا دەبێت.
هــ. ر
PM:04:10:21/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت