هه‌ڵه‌بجه‌.. منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان كۆرۆنای تێپه‌ڕاند

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان لە سنوورەكە كە تووشی كۆرۆنا ببوو چاكبووەوە.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، تووشبوویەكی كۆرۆنا كە كورێكی چوار ساڵان بووە، چاكبووەو قاوشی كۆرۆنای بەجێهێشت.

كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی لە پارێزگای هەڵەبجە كۆرۆنایان تێپەڕاندووە گەیشتە 10 كەس و تەنیا 12 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون.

هــ. ر


PM:06:32:17/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت