له هه‌ڵه‌بجه رێگه به هاتوچۆی تاكسی ده‌درێته‌وه
وێستگه نیوزـ
له بڕیاره نوێیه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاكه‌دا رێگه به هاتوچۆی تاكسی له ناو هه‌ڵه‌بجه ده‌درێته‌وه.
پارێزگاری هەڵەبجە چەند رێوشوێنێکی نوێی بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان راگەیاند، لەنێویاندا هاتوچۆی تەکسی کە لە کاژێر 6ی بەیانی تاوەکو کاژێر 6ی ئێوارە رێگەپێدراو دەبێت، ئەمەش بەپێی ئەو رێوشوێنانەی کە قایمقامیەتی ناوەند بۆیان دیاریدەکات.
لە راگەیه‌ندراوێکدا کە ئیمزای ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکەی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە "دوکانی وشکەفرۆش، فیتەر، رۆنگۆڕ، کارەبایی، ئەلکتۆرنی و جلوبەرگ دەکرێنەوە، لە کاژێر 6ی بەیانی بۆ کاژێر 2ی پاشنیوەڕۆ، بەمەرجێک پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە".
ئه‌وه‌ش هاتووه كه چێشتخانە و کەبابخانەکان تەنها دەتوانن بەشێوەی دیلیڤەری/گەیاندن لە کاژێر 6ی بەیانی بۆ کاژێر 2ی پاشنیوەڕۆ کراوەبن و پابەندی رێنماییەکان بن.
PM:09:53:16/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت