دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تۆمار كرا

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە دیاریکران، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان لە هەڵیبجە گەیشتە 22 کەس.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسانی 2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران".

ئەوەش هاتووە، "دوو توشبووەکە، دوو کچی تەمەن 14 و 18 ساڵن و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن".

باس لەوەشکراوە، "بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیەش ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 توشبوو، کە هەشت تووشبوو چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا لە هەرێمدا 334 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 204 کەسیان چاکبوونەتەوە.

هــ. ر


PM:08:11:15/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو