نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی نیسانی 2020، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بۆ 122 هەزار دینار دابەزی، له‌كاتێكدا رۆژانی رابردوو 100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار دینار بوو.
 
نرخی دراوەکانی دیکەش تا رادەیەک جێگیرن و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن:

100 پاوەن بە 150 هەزار دینارە.

100 یۆرۆ بە 135 هەزار دینارە.

100 هەزار تمەنی ئێرانی  هه‌شت  هەزار و 400 دینارە.

100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینارە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا گەیشتە 125 هەزار دیناری عیراقی.

هــ. ر


PM:01:06:14/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 34180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو