به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌: ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خولقاندمان موعجیزه‌بوو

‌د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ تەندروستی‌ هه‌ڵه‌بجه‌

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری‌ تەندروستی‌ هەڵەبجە رایگەیاند، لەشی‌ تاقیگەی‌ تەندروستی‌ بەهاوکاری‌ دارایی‌ هەڵەبجە و تەندروستی‌ سلێمانی‌ موعجیزەیان خولقاندووە.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ تەندروستی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ لە پەڕەی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبووک بڵاویکردەوە، "بەشی تاقیگەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە بە هاوكاری دارایی پارێزگاری هەڵەبجەو هاوكاری لۆجستی تاقیگەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی موعجیزەمان خولقاندووە".

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە: ئەمرۆ تاقیگەی پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا و نەخۆشیە ڤایرۆسی وبەكتریایەكان لە هەڵەبجە كرایەوە و پشكنینی گومانلێكراوانی نەخۆشیەكە لە هەڵەبجە دەكرێت و ئ دانیشتوانی سەیدسادق و پێنجوێنیش دەتوانن سوودی لێ ببینن.

بەڕێوەبەری‌ تەندروستی‌ هەڵەبجە سوپاسی‌ پارێزگاری سلێمانی دەکات كە هاوكاری دارایی كردوون.

هــ. ر


PM:07:01:13/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت