سه‌نته‌ری میترۆ: دەبێت رۆژنامه‌نوسانیش له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌ماشا بكرێن
وێستگه نیوزـ
دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان داوایكرد داوایكرد رۆژنامەنوسانیش وەك دامەزراوە مەدەنی و عەسكەرییەكان لە سەنگەری پێشەوەی روبەروبونەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەماشا بكرێت.
دیاری محه‌مه‌د، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان له لێدوانێكی تایبه‌تدابه وێستگه نیوز، داوایكرد رۆژنامەنوسانیش وەك دامەزراوە مەدەنی و عەسكەرییەكان لە سەنگەری پێشەوەی روبەروبونەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەماشا بكرێت و رێگە بە تیمەكانیان بدرێت لە رۆژانی قەغەكردنی هاتوچۆ.
راشیگەیاند رێناماییە تازەكەی وەزارەتی هاتوچۆ لەناو شوێنە رێگە پێدراوەكاندا ئاماژەی بە دامەزراوەكانی میدیا نەكردوە .
دیاری محه‌مه‌د هیواشی خواست ئەو بۆچوونه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بە ئەنقەست نەبێت داوایكرد رۆژنامەنوسان ئەوانەی لە كاردان رێگەیا پێبدرێت، چونكه به وته‌ی ناوبراو " ئەو سەركەوتنانەی لە بواری خۆپارێزی و كەمی ژمارەی توشبووان باس دەكرێن پشكی میدیاكاران و دامەزراوەكانیانی تێدایە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی نیسانی 2020، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم له نوسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، رایگەیاند، ماوەی قەدە‌غەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان و ناو شارەکان تا 16ی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە.
نوسراوه‌كه واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قەدە‌غەی هاتوچۆ تا کاتژمێر 12ی 16ی نیسانی 2020 درێژکراوەتەوە و لەو ماوەیەدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت.
سه‌باره‌ت به هاتوچۆی پیاده‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه جگه‌له حاڵه‌تی پێداویستی رۆژانه و حاڵه‌تی نه‌خۆشی، ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، سزا ده‌درێن.
PM:02:59:10/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت