دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكور ده‌ركه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌ركه‌وته‌وه و سه‌رپه‌رشتیی مه‌شق و راهێنانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد كه له‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی تۆپ ئه‌نجامیان ده‌دا.
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور ستایشی توانای سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد كه مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌كی سوك و قورس و ته‌كتیكه‌كانی شه‌ڕ و چۆنێتی هاویشتنی تۆپ كردوه.
مه‌شق و راهێنه‌كانی سوپای كۆریای باكور هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و كیم جۆنگ ئونیش مه‌شقه‌كانی به دڵ بووه چونكه سه‌ربازه‌كانی توانیویانه هه‌موو ئامانجه‌كان بپێكنن و به تۆپه‌كانیان جبه‌خانه شاردراوه‌كان خاپور بكه‌ن، له‌پای ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی وڵات مه‌دالیای ئازایه‌تیی پێ به‌خشیون.
PM:01:47:10/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت