نیویۆرك زۆرترین هه‌لی كار بۆ گۆڕ هه‌ڵكه‌نه‌كان دابین ده‌كات
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود
پێگه‌ی (زه سه‌ن)ی به‌ریتانی له‌زاری حاكمی نیویۆركه‌وه ڕایگه‌یاند كه شاره‌كه‌یان له ئێستادا ناچاره كارمه‌ندی زیاتری تایبه‌ت به هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ دابمه‌زرێنێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
(ئاندرو كوۆمۆ)ی حاكمی نیویۆرك ئاشكرایكرد كه به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن تاوه‌كو فریای هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕی زیاتر بكه‌ون. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان ته‌نها له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ 9ی نیسان، گه‌یشته 7000 كه‌س و زۆرێك له‌و گۆڕستانانه‌ی كه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و شاره‌وه دابینكرابوون بۆ ناشتنی قوربانیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیستادا پڕبوونه‌ته‌وه. به‌وهۆیه‌شه‌وه پێویست ده‌كات پانتایی نوێ دابین بكرێت بۆ ناشتنی قوربانیانی ئه‌م ڤایرۆسه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كوۆمۆ ووتی "من وامزانی ڕووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر گه‌وره‌ترین كاره‌ساته كه ئه‌م نه‌وه‌یه بینیبێتیان،" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زۆر گه‌وره‌تری له‌و ڕووداوه داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له ئاسمانه‌وه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان گیراون ده‌ریده‌خه‌ن كه كاربه‌ده‌ستانی نیویۆرك سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕی به كۆمه‌ڵن بۆ قوبانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وێنه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ریده‌خات كه لاشه‌ی مردووه‌كان به به‌له‌م ده‌گوێزرێته‌وه بۆ دورگه‌ی برۆنكس له مانهاتن.
PM:11:38:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 6912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت