بۆریس جۆنسن یەکەی چاودێریی چڕی جێهێشت
رۆژی یه‌كشه‌ممه، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بارودۆخی ته‌ندروستی به‌ته‌واوی تێكچوو
وێستگه نیوز-
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، یه‌كه‌ی چاودێری چڕی به‌جێهێشت و به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ندروستی بریتانیا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و له‌ژێر چاودێریی پزیشکان دەمێنێتەوە تاوەکو په‌تای كۆرۆنای پێوه نامێنێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بارودۆخی ته‌ندروستی به‌ته‌واوی تێكچوو، گوازرایه‌وه بۆ یه‌كه‌ی چڕ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی بریتانیا، ئۆكسجینی بۆ دابینكرا، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ی نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی بۆ به‌كاربێنن.
به‌رپرسانی به‌ریتانیا، ئه‌مرۆ ڕایانگه‌یاند كه "سه‌رۆك یه‌كه‌ی چڕی نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتووه‌و به‌ڵام هه‌ر له‌ژێر چاودێری پزیشكدا ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو به‌ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه".
60 هەزار تووشبووی کۆرۆنا له‌به‌ریتانیا هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش سه‌رو هەشت هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
PM:10:52:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت