ئاژه‌ڵه كێویه‌كان هاتونه‌ته ناو شه‌قامی شاره‌كانه‌وه
وێستگه نیوز- ره‌وا مه‌حمود
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی جموجۆڵ و چالاكی مرۆڤ له شه‌قامه‌كاندا، ئاژه‌ڵه كێویه‌كانی ژینگه له زۆر شوێنی جیهاندا هاتوونه‌ته ناو شه‌قامه‌كان و به ئاسایی پیاده ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌واڵی وونبونی مرۆڤه‌كان بپرسن.
له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ئاسكه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كان كۆده‌بنه‌وه و ڕۆژه‌كه‌یان له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا له وڵاتی وه‌یڵز بزنه كێویه‌كان سه‌ختترین لووتكه شاخه‌كانیان جێهێشتووه و به‌ناو شه‌قامه‌كاندا گوزه‌ر ده‌كه‌ن و گژوگیای باخی ماڵان ده‌خۆن. له سانتیاگۆی پایته‌ختی چیلی وێنه‌ی پشیله‌یه‌كی كێوی گیراوه له‌ناو شاره‌كه‌دا و دواتر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێئاگاداركراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش توانیان ئه‌و ئاژه‌ڵه مه‌ترسیداره بگرن و ڕه‌وانه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه بینینی چه‌قه‌ڵ له شه‌قامه‌كانی شاری سانفرانسیسكۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رازی كێوی له كۆڵانه‌كانی شاری ساردینیای ئیتاڵیا ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌ك كێشه نه‌بن، به‌ڵام كێشه گه‌وره‌كه دیمه‌نی ئه‌و پڵنگه‌یه كه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆماركراون له مه‌كسیك، كه به‌وپه‌ڕی چاونه‌ترسی و ئازادییه‌وه به‌ناو پاركێكی ئۆتۆمبیل‌دا له شاری تولومی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سوڕێته‌وه ده‌كات.
PM:10:25:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 5700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت