وەزارەتی تەندروستی چوار تووشبونی نوێی كۆرۆنای راگەیاند
وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم چوار تووشبووی دیكەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند كە لەسنوری شاری سلێمانین و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكرا كە سێ پیاو و ئافرەتێكە هەموویان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون".
PM:09:56:09/04/2020
ئهم بابهته 5032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت