بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی مامۆستایانی ئاینی دەكات

‌د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی مامۆستایانی ئاینی و موسڵمانان  دەكات كە لەم ماوەیەدا مزگەوتەكان داخراوە و پێش هەموو كەس مامۆستایانی ئاینی هاوكاریان بوون.

د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیامێكدا بۆ مامۆستایانی ئاینی رایگەیاندووە، سوپاسی تایبەتی بۆ مامۆستایانی ئاینی، برا موسڵمانەكان كە لەم ماوەیەدا مزگەوتەكان داخراوە پێش هەموو كەس ئەوان هاوكاری تەندروستی بوون بەجێبەجێكردنی رێنماییەكان و وایانكرد تەندروستی، باشتر كارەكانیان ئەنجام بدەن لە رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ناوبراو وتویەتی "رۆڵی مامۆستایانی ئاینی بەرزدەنرخێنم رۆڵیان هیچ جیاوازییەكی نیە لەگەڵ پزیشكان لە ئێستادا، هەردوولا خەمخۆری هاوڵاتیانن بێ جیاوازی، هیوادارم خوای گەورە قەرەبووی زیاترتان بۆ بكاتەوەو خێرتان بنوسێ دڵنیام لە خەمخۆریتان".

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتر لەمانگێكە دەرگای مزگەوتەكان لەهەرێمی كوردستان داخراون.


PM:09:45:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 14916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت