پاش 30 ساڵ، چیاكانی هیمالایا له‌دووری 200 كیلۆمه‌تره‌وه ده‌بینرێن
وێستگه نیوز-ده‌یلی مه‌یڵ-ڕه‌وا مه‌حمود
به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژینگه‌ی زۆرێك له وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاكبونه‌ته‌وه.ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی نه‌مانی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل و داخستنی زۆرێك له كارگه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی.
به‌پێ هه‌واڵێكی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی له دوایین هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كانی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تایبه‌ته به ژینگه، زنجیره چیاكانی هیمالایا بۆ یه‌كه‌مین جار و پاش 30 ساڵ له دووری 200 كیلۆمه‌تره‌وه به ڕوونی ده‌بینرێن!
زنجیره چیاكانی هیمالایا كه به‌ناوبانگترنی كیشوه‌ری ئاسیان، 110 لوتكه‌ی چیا له‌خۆده‌گرن له نێویشیاندا لووتكه‌ی (ئێڤرێست) كه به‌رزترین لوتكه‌یه له جیهاندا و به‌رزیه‌كه‌ی ده‌گاته (7350) مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه.
شایه‌نی باسه زۆرێك له دانیشتوانی هه‌رێمی پونجابی سه‌ر به هیندستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ماوه‌ی 30 ساڵ ده‌بێت به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه به‌و ڕوونیه زنجیره چیاكانی هیمالایایان نه‌بینیوه كه له ئێستادا دیمه‌نێكی جوانی به ناوچه‌كه به‌خشیوه.
PM:09:27:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 5040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت