دیندار زێباری له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

‌دیندار زێباری‌

وێستگه‌ نیوز ـ
دیندار زێباری‌، رێکخەری‌ راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی‌ هەرێم رایگەیاند، "هێمن مامەند بەپێی سكاڵایەكی پۆلیسی هەولێر بە تۆمەتی تەشهیر و ناوزڕاندن دەستگیركراوەتەوە".

نووسینگەی‌ رێکخەری‌ راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی‌ بەوەکردووە، "دوای ئازادكردنی هێمن مامەند، راستەوخۆ لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندنەوە چەند وشەیەكی نەشیاوی ئاراستەی هێزەكانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و چەند تۆمەتێكی نادروستی خستە پاڵ ئەو هێزانە لە هەمانكاتدا لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای كەم كردەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە تەواوی جیهان گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسە بوون".

روونیشیکردووەتەوە، "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر سكاڵای یاسایی دژی بەرز كردەوە و بە جنێودان و ناوزڕاندن تۆمەتباری كرد، ئێستا ناوبراو بەپێی ماددەكانی (432، 433) لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە تەشهیر، ناوزڕاندن بەشێوەیەكی یاسایی و بەپێی رێكارە كارپێكراوەكان دەستگیركراوە، پێشتریش لە رێگای تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە رایگەیاندبوو كە رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سیناریۆن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 24ی ئازاری 2020، بەهۆی رەخنەگرتن لە دواکەوتنی مووچە و پۆستکی فەیسبووکەوە، رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیرکرا، دوای 10 ڕۆژ لە دەستگیرکردن، بە کەفالەتی  پێنج ملیۆن دیناری عێراقی ئازادکرا، دوای‌ ئازادکردنیشی درەنگانێکی‌ ئەو شەوە دەستگیرکرایەوە.

هــ. ر


PM:01:06:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو