مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق راسپێردرا

‌ مستەفا کازمی‌

وێستگه‌ نیوز ـ
دوای‌ کشانەوەی‌ عەدنان زورفی‌، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری‌ عیراق بە فەرمی‌ مستەفا کازمی‌ راسپارد بۆ پێکهێنانی‌ کابینەی‌ نوێی حکومەت.

بەگوێرەی‌ میدیا عیراقییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک کۆماری‌ عیراق لە کۆشکی‌ سەلام بە ئامادەبوونی‌ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی‌ پەرلەمان و عەمار حەکیم، سەرۆکی‌ کوتلەی‌ حیکمە و هادی عامری‌، سەرۆکی‌ هاوپەیمانی فەتح و چەند سەرکردەیەکی‌ سیاسی، مستەفا کازمی‌ راسپارد بۆ پێکهێنانی‌ کابینەی‌ نوێی حکومەت.

راسپاردنی‌ مستەفا کازمی‌ دوای‌ ئەوە هات کە هەر ئەمڕۆ عەدنان زورفی‌، کشانەوەی‌ لە پێکهێنانی‌ کابینەی‌ نوێی حکومەت راگەیاند کە نزیکەی‌ مانگێکە بۆ ئەو پۆستە راسپێردرابوو.

مستەفا کازمی، کەسایەتی سەربەخۆیەوە و سەر بە هیچ هێزێکی سیاسیی نییە، لە حوزەیرانی ساڵی 2016 پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە سەردەمی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشتووتردا وەرگرت و تا ئێستا لەو پۆستەدایە.

هــ. ر


AM:11:57:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو