د. سه‌باح هه‌ورامی: ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوی بشکێنرێت دەگەڕێنەوە خاڵی سفر
د. سه‌باح هه‌ورامی
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوی بشکێنرێت دەگەڕێنەوە خاڵی سفر.
د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به ته‌واوی بشكێندرێت، ئه‌وكات ده‌گه‌نه‌وه خاڵی سفر.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی دوێنێ چوارشه‌ممه 8ی نیسانی 2020، رایگه‌یاند: له دوای 15ی ئه‌م مانگه ده‌گه‌نه قۆناغێكی دڵخۆشكه‌ر.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كاتێكدایه سبه‌ینێ هه‌ینی 10ی نیسانی 2020، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆتایی دێت و بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكان، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه ئایا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 311 حاڵه‌تی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدان هه‌بووه و 135 كه‌سی چاكبوونه‌ته‌وه.
AM:11:44:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 39544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت