حاڵه‌تێكی نوێی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه تۆمار كرا
فۆتۆ: ئه‌رشیف
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی‌ی هەریم رایگەیاند، حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆمارکراوە و بەرکەوتەی توشبووی پێشووە.
وه‌زاره‌تی تەندروستی‌ی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا".
روونیشیکردووەتەوە، توشبووە نوێیەکە منداڵێکی کوڕی تەمەن نۆ ساڵانە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
ئەوەش لە کاتیکدایە، بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 310 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 129 کەس چاکبوونەتەوە، هه‌روه‌ك سێ حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش تۆمار كراوه.
هــ. ر
PM:10:05:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت