كۆمپانیایه‌ك 5 ئۆتۆمبێلی به‌خشی به ته‌ندروستی شاری هه‌ولێر
وێستگه نیوز-
كۆمپانیایی (جوهره البخیت)، (2 مینی پاس و 3 ئۆتۆمبێل)ی بەخشی بە تەندروستی هەولێر.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.4.8 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، پێشوازی لە (ئەحمەد شهاب ئەحمەد) بەڕێوەبەری کۆمپانیایی (جوهره البخیت) بۆبازرگانی ئۆتۆمبێل کرد.
ڕاگه‌یاندنی پارێزگای له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه تیایدا هاتووه "کۆمپانیایی ناوبرا، پێنج ئۆتۆمبێلی بەخشی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، کە بریتی بوو لە(2 مینی پاس و 3 ئۆتۆمبێلی ساڵون)، لەلایەن پارێزگاری هەولێر دەست خۆشی و سوپاسی ئەو هەنگاوەیان کرا و ئاماژەی بەوەدا لەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە ڕووبەڕوومان بۆتەوە، هیوادارین نموونەی وەک ئێوە زۆربێت لە هاریکاری کردن و هەماهەنگی کردنی کەرتی تەندروستی".
ماوه‌ی دوومانگه زیاتره هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌رووی په‌تای كۆرۆنا بۆته‌وه‌و تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌شه‌و رۆژ سه‌رگه‌رمی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ووڵاتی چینه‌وه له‌كۆتایی ساڵی ڕابردووه‌وه بڵاوبۆوه‌و سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 309 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 119 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و سێ تووشبوویشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
PM:06:11:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت