سلێمانی ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ته‌واوی كه‌رنتینه كرد
وێستگه نیوز-
به‌هۆی تووشبوونی دوو كه‌س به كۆرۆنا، ناحییه‌ی بازیانی سه‌ر به شاری سلێمانی كه‌رنتینه كران و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌یه‌كی تر به‌هۆی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه تووشی په‌تای كۆرۆنا بووبێتن.
دوێنێ ته‌ندروستی سلێمانی تووشبوونی دوو كه‌سی به‌كۆرۆنا ڕاگه‌یاند كه دانیشتووی ناحییه‌ی بازیانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانین.
به‌و هۆیه‌وه بڕیاردرا ئه‌و ناحییه‌ی كه‌رنتینه بكرێت و بخرێنه ژێر چاودێری ورده‌وه‌و جمووجۆڵی هاوڵاتیانی تیادا قه‌ده‌غه بكرێت.
ئه‌گه‌رچی رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی چاكبووهوهكان له‌زۆربووندان و ژماره‌ی تووشبووان رووی لهكهمییه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ڕێ و شوێنه‌كانی خۆ پارێزی وه‌ك خۆی به‌رێوه ده‌چێت و هاتووچۆی هاوڵاتیان سنوردار كراوه.
PM:04:12:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 49944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت