وێستگه نیوز-
له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له‌سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی سه‌ر به كفری، بۆمبێك به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ته‌قییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌كاتێكدا پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی پێشه‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش سه‌ردانی ناوچه‌ی كوڵه‌جۆی ده‌كرد بۆمبێك پێیاندا ته‌قییه‌وه.
پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی بێجگه له‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هاوكات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌هاتووه.
شه‌وی ڕابردوو داعش هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای پێنجی شاره‌زور كه له‌ئێستادا به‌رگری له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌شێك له‌ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. له‌ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز هەردوو پێشمەرگەكه ناویان ئیسماعیل فارس بانیشاریی و سورکێو ڕەشید کوڵکنیی بووه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی ئه‌مرۆ داوای له‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ك .کۆتایی بەم بۆشاییە ئارامییانە بهێنن و ناوچەکە لە هەموو ئەم هەڕەشە بەردەوامانە پاکبکەنەوە.
PM:01:17:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 65924
جار خوێنراوه‌ته‌وه