قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ شاری ووهان هه‌ڵگیرا


وێستگه‌ نیوزـ

شاری وهان لە چین سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە به‌رپرسانی چین قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لەسەر شارەکە هەڵگرت و ژیانی ئاسایی دووبارە لە شارەکەی دەستی پێکردەوە و هاتوچۆ بەڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌دان كه‌س كه‌ تائێستا له‌ شاره‌كه‌دا گیریان خواربوو، بەخێرایی بەرەو وێستگەكانی شەمەندەفەر رۆیشتون تا بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

پیاوێک لە وهان کاتێک بەرەو وێستگەی شەمەندەفەرەکە دەڕۆیشت و بەنیازبوو بگەڕێتەوە بۆ چانگا کە 350 کیلۆمەتر لە وهانەوە دوورە، به‌ فرانس پرێس راگه‌یاند و وتی " 77 ڕۆژە بەندکراوم."

لەلایەکی دیکەوە دوای سێ مانگ، ڕۆژی سێشەممە چین بۆ یەکەمین جار هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار نەکرد.


AM:09:38:08/04/2020














ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت