وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، له ناحیه‌ی بازیان تووشبوویه‌كی دیكه تۆمار كراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و 7 ی نیسان، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 13 ساڵ دانیشتووی ناحیەی بازیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە".
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆی تووشبووی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان بوو به 289 تووشبوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری رابردووی هه‌رێم بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، 927 پشکنین ئەنجامدراون و دەرکەوتووە 11 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، تووشبووەکان پێنج کەسیان لە هەولێرن، دوو کەسیان لە سلێمانی، کەسێک لە هەڵەبجە و سێ کەسیان لە دهۆکن.
تووشبووەکانی دهۆک هەرسێکیان لە یەک خێزانن، لە بەریتانیا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و پێشتر کەرەنتین بوون.
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان به‌م تووشبووه‌ی ناحیه‌ی ته‌كییه‌وه گه‌یشته 289 کەسن، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 105 کەسیان چاکبوونەتەوە.
PM:10:01:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7740
جار خوێنراوه‌ته‌وه