ئاماری‌ تووشبوانی‌ كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ عێراق و هه‌رێم له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا

‌ وەزارەتی تەندروستیی عێراق



وێستگه‌ نیوز-
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماری دۆخی کۆرۆنای لە عێراق بڵاوکردەوە.


زیقار: پێنج تووشبوو

دیالە: یەک تووشبوو

واست: یەک تووشبوو

بەسرە: شەش تووشبوو

موسەننا: دوو تووشبوو
 
 بەغدا- رەسافە: 13 تووشبوو

بەغدا - کەرخ: یەک تووشبوو

بەغدا - شاری پزیشکی: حەوت تووشبوو

نەجەف: 44 تووشبوو

لە سلێمانی: سێ تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)

هەولێر: 5تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوون)

دهۆک: سێ تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوون)

هەر بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، 29 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە کە 17 کەسیان لە سلێمانی و هەولێرن و پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو. ئەوانی دیکە 5 کەس لە کەربەلا، 4 کەس لە بەسرە، 1 کەس لە واست و 2 کەس لە دیوانییەن.
 
کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 1122 کەس، 65 کەس گیانیان لەدەستداوە و 373 کەسیش چاکبوونەتەوە.


PM:09:17:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت