نهێنی چاكبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی ئاشكرابوو
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاكبوونەوەی 78 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشارەكە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بەڕێنماییەكان كە هاوكاری پلانەكانی تەندروستین.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە بە وێستگە نیوز دراوە، تائێستا 78 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و تەنها 23 تووشبووی ناو شاری سلێمانی لەنەخۆشخانەی شەهید د. ئاسۆ لەشاری سلێمانی ماونەتەوە.
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەو نەخۆشانەی دیكەش باری تەندروستییان جێگیرە، چاكبوونەوەی تووشبووانی دیكەش ئەنجامی پابەندبوونی هاوڵاتیانە بەڕێنماییەكان كە هاوكاری پلانەكانی تەندروستی سلێمانین تا تەندروستی بتوانێت 100% بەرنامەكانی جێبەجێ بكات، بەڵام جارێ ناتوانن بڵێن كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەكەیان كردووە.
بهپێی دواین ئاماری وهزارهتی تهندروستی، تا ئێستا له ههرێمی كوردستان 288 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ههیه، لهو ژمارهیهش سێ حاڵهتی گیان له دهستدان و 105 حاڵهتی چاكبوونهوهش ههیه.
PM:07:02:07/04/2020
ئهم بابهته 53088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت