رۆژنامه‌نووس زریان محه‌مه‌د له سلێمانی ده‌ستگیر كرا
زریان محه‌مه‌د.. رۆژنامه‌نووس
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی نیسانی 2020، زریان محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نووس له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كرا.
زریان محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نووس كه له ده‌زگای ئاوێنه كار ده‌كات و له راگه‌یاندنی ژووی بازرگانی سلێمانیشه، له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس زریان محه‌مه‌د به كه‌فاله‌ت ئازاد بكه‌ن.
راشیگه‌یاند: زریان یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه فریلانسه باشه‌كانی كوردستان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌ستگیركراوه به‌رای ئێمه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ده‌ره‌كه‌وێت خه‌ڵێكی زۆر كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش پێچی‌ه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنایه.
زریان محه‌مه‌د، له چه‌ند ده‌رزگایه‌كی راگه‌یاندن كاری كردووه، له‌وانه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئازادی، رۆژنامه‌ی ئاوێنه و ده‌زگای دوارۆژ و چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن.
PM:06:18:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 10864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت