ناوی ئهو گهڕهكانهی ههولێر بخوێنهرهوه كه پشكنینی پزیشیكیان بۆ دهكرێت
وێستگه نیوز ـ
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر لیستی ناو و ناونیشانی ئەو گەڕەکانی هەولێری بڵاوکردەوە کە رووپێو و پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2020، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "گەڕەکەکانی (مامۆستایان، کارێزان، ژیان، 121ی گوڵان، چنارم، گوندی هەڵەبجەی بێریجە، زانکۆ، ئاڵتون سیتی، گوندی کانی گەلی-گوڵان، زیلان، شێخ ئەحمەد) لە شاری هەولێر رووپێو و پشکنینی پزیشکیان بۆ دەکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومهتی هەرێم رایگەیاندبوو، تا ئێستا 71 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا بەهۆی پرسەیەکی هەولێرەوە تۆمارکراوە و بەپێی راگەیاندراووێکی وەزارەتی تەندروستییش ئەو 71 توشبووەی شاری هەولێر کە بەهۆی پرسەکەوە توشبوون، خەڵکی هەریەک لە گەڕەکەکانی، کانی گەنی، ئاڵتون سیتی، شێخ ئهحمهد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گوڵان، ژیان و زیلان سیتی لە هەولێر بوون.
هاوکات، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای لە هەولێر راگهیاند، کە هەموویان بەرکەوتەی توشبووەکانی هەردوو پرسەی گەڕەکی کارێزان بوون.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 288 کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 105 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ حاڵهتی گیان له دهستدانیش ههبووه.
PM:06:17:07/04/2020
ئهم بابهته 4612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت