چه‌كدارانی داعش له‌ كه‌ركوك په‌لاماری سوپای عیراقیان دا


وێستگه‌ نیوز ـ

چه‌كدارانی داعش له‌ قه‌زای دوبزی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك په‌لاماری سوپای عیراقیاندا و سێ سه‌ربازیان فڕێندراون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی نیسانی 2020، پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ قه‌زای دوبزی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك په‌لاماری سوپای عیراقیاندا.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌، له‌و په‌لاماره‌ی پاشماوه‌كانی داعش له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا، ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌ربازی سوپای عیراق له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ فڕێندراون.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كشاونه‌ته‌وه‌، بۆشایی ئه‌منی دروست بووه‌و پاشماوه‌كانی داعش ناو به‌ناو په‌لاماری سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن.

هــ. ر


PM:05:40:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو