نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك

‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی هەرێم رایده‌گەیه‌نێت، هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2020 دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش تەندروستی دەبێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردووە و هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی تەندروستیی و ناوخۆ دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ماڵپه‌ری ئێن ئاڕتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هاوشێوەی مانگی رابردوو، دوای وەزارەتی تەندرووستیی و ناوخۆ، دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام دەبێت.

ئەو مووچەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵە و 14هەمین مووچەیە بە بێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو، بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابەشکردنی مووچە دواکەوت و دواتر بە پێی خشتەیەک دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا.

هــ. ر


PM:04:26:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 65380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو