له سلێمانی خوارده‌مه‌نی خێرای فلافیلۆی داخرا
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی یەکی قایمقامیەتی سلێمانی دوکانێکی خواردنی خێرای داخست.
ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەی یەکی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی خۆپارێزی و جێبەجێنەکردنی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، لیژنەکە دوکانی خواردەمەنی خێرای فه‌لافیلۆ له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی دادەخات.
وتیشی: "لەکاتی سەردانی لیژنەکە کارمەند و کرێکارەکانی خوارده‌مه‌نی خێرایی فه‌لافیلۆ (دەستکێش، دەمامک، کڵاو)یان بەکارنەهێناوە و سەرپێچییان لە بڕیارەکانی ژووری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی کردوە.
رونیكرده‌وه: به‌رده‌وام لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌شاری سلێمانی ده‌كه‌ن، بۆیه پێویستە هەموو ئەو شوێنانەی مۆڵەتی کارکردنیان بەپێی رێنماییە نوێكان پێدراوە، سەرجەم مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی خواردەمەنی خێرای فه‌لافیلۆ دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
هــ. ر
PM:01:49:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت