شاری سلێمانی دەرمانڕێژ دەکرێتەوە
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
بەمەبەستی خۆپارێزی زیاتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، شارەوانی سلێمانی بۆ دووەمجار هەڵمەتی دەرمانڕێژکردنی شاری سلێمانی دەستپێکرد.
نزار کەمال، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانیان لە شەقامی پیرەمێردەور دەستیان بە دەرمانڕێژکردنەوەی شاری سلێمانی کرد بەمەبەستی پاراستنی زیاتری هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵمەتەکەشیان بەردەوام دەبێت.
سەرەتای مانگی ئازاریش شارەوانی سلێمانی دەستی بە دەرمانڕێژکردنی شوێنە جیاوازەکانی سلێمانی کرد.
له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا 285 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 105 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و سێ حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش هه‌بووه.
هــ. ر
PM:12:52:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت