دوای تۆماركردنی پێنج توشبوی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سێ كه‌سی دیكه له شاری دهۆك توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی نیسانی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکران.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كان خێزانێکی سێ كه‌سین كه له دایک و باوکێكی تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 مانگ پێكهاتووه و هه‌رسێكیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕابوونەوە و لەکەڕەنتین دابوون.
به‌تۆماركردنی ئه‌و سێ كه‌سه نوێیه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری دهۆك، تائێستا 283 کەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ كه‌سی گیانی له‌ده‌ستداوه و 105ی دیكه‌ش چاکبونەتەوە.
AM:11:12:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3928
جار خوێنراوه‌ته‌وه