ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تۆماركردنی پێنج توشبوی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندرا.
له دەره‌نجامێكی نوێ‌دا بۆ توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی نیسانی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد کە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منالێك لە گەرەکی 94ی باداوە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ھەموویان بەرکەوتەی توشبوەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
به‌تۆماركردنی ئه‌و پێنج كه‌سه نوێیه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر، تائێستا 280 کەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ كه‌سی گیانی له‌ده‌ستداوه و 105ی دیكه‌ش چاکبونەتەوە.
AM:09:55:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7544
جار خوێنراوه‌ته‌وه