خانه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا له‌ عیراق هۆشداری دەدات و دەڵێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مه‌ترسیداره‌


وێستگه‌ نیوزـ

خانه‌ی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق، ئەم هەفتەیە بە مەترسیدار ناودەبات و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداش به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ زیاترله‌ 13 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌.

سایتی روسیاتوده‌ی له‌زاری ئەمیر عەلی حەسون، سەرۆکی خانه‌ی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئەم هەفتەیە بۆ عیراق مەترسیدارە، حه‌سون داواشی لە خەڵک کرد، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.

سەرۆکی خانه‌ی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق داواشی لە کەناڵەکانی راگەیاندن میدیاکان کرد، هاوکاربن بۆ هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ و  لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران.
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشکرای کرد لە 17ی ئازاره‌وه‌ کە قەدەغەی هاتۆچۆ راگەیەنراوە تائێستا 13 هەزار و 812 کەسیان دەستگیر کردووە، دەستیشیان بەسەر 939 ئۆتۆمبێڵ و ماتۆڕسکیلدا گرتووە و زیاتر لە 37 هەزار 788 پسوولەی پێبژاردنی داراییشیان کردوە.

تائێستا هەزار و 31 کەس لە عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 64 کەسیش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 344 توشبووش چاکبونەتەوە.


AM:09:22:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت