رێنماییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ دوای قه‌ده‌غه‌ 48 كاتژمێرییه‌كه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان، دوای كۆبونەوەیەك لەگەڵ تەواوی لایەنە بەرپرسیارەكان و ئەندام لەژوورەكە، چەند بڕیارێكی نوێیان بۆ بەڕەنگاری نەخۆشی كۆرۆنا راگەیاند.

پاش ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ به‌یانی ژماره‌ 25 بڵاوکردەوە ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی ئەندامانی کۆبوەوەو له‌بەر بەرژەوەندی گشتی و لەو چوارچیوەی بریار و رینماییەکاندا ئەم بڕیارانەی دەركرد:

یەكەم: نانەواخانەو ماركێتەكان لە كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە دەكرێنەوە ماركێتە گەورەكان ڕێگایان پێدەدرێت 2 ئوتومبیل بەكاربهێنن و ماركێتی بچوكیش 1 ئۆتۆمبیل.

دووەم:رێكخراوەكانی un و ئەو رێكخراوە خیرخوازییەكان لەلایەن یەكە ئیدارییەكانەوە رێگایان پێدەدرێت و دابەشكردنی هاوكاری مرۆیی لە كاتژمیر 12 ی نیوەڕۆ بۆ 5 ی ئێوارە دەبێت.

سێیەم:عەلوەكان 6ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە

چوارەم: میوە فرۆشەكان 6 ی بەیانی دەرۆنە عەلوەو پێویستە پێش كاتژمێر 9 بگەرێنەوە بۆ گەرەكەكان.

پێنجەم:مریشك فرۆش و قەسابەكان لە 6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئێوارە.

شەشەم:دوكانی موبایل:12 ی نیوەرۆ بۆ 4 ی ئێوارە.

حەوتەم:جوتیارن و خاوەن كیلگەو هەنگەوانان 6 ی بەیانی بۆ 5 ی ئیوارە.

هەشتەم:هاتوچۆی كارمەندانی تەندروستی و صیانەو ئاو پێویستە بەپێ ی خشتەی ئیشكگری بێت كەلەلایەن بەرێوەبەرایەتییەكانیانەوە دیاریدەكرێت.

نۆیەم:دەرمانخانەو نۆرینگەكان بەپێی خشتەی ئیشكگیری بەرەچاوكرنی شوێنی جوگرافی كاتی كرانەوەو داخستنیان دیاریدەكرێت.

دەیەم:ناوچەی پیشەسازی شوێنكاری نۆژەنكردنەوەی دەراسە 6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئیوارە.

یانزەیەم:بەروبوومی ماست و شیرەمەنی 6ی بەیانی بۆ 10ی بەیانی.

دوانزەیەم:غازفرۆشەكان:6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئێوارە.

سیانزەیەم:كۆگاكانی بان ئاسیاو:6 ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە.

چوارەدەیەم:پرۆژەكانی وەبەرهێنان 6ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە.

پانزەیەم:رێگا بەنەخۆش و پێداویستی فریاگوزاری هاوڵاتیان دەدرێت.

شانزەیەم:دەرمانی درێژخایەن و كوتان 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەرۆ.

حەڤدەیەم:بەهیچ جۆرێك رێگا بە ئوتومبێلی بچوك نادرێت لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقەوە بیتە ئیدارەی گەرمیان ئەو هاووڵاتیانەشی بەمەبەستی كاری بازرگانی یان بردنی شتومەك و پێداویستی خۆراك دێنە ناوچەكە تەنها بە ئوتومبێلی بارهەلگری گەورە رێگایان پێدەدرێت.

هەژدەیەم: له‌مڕۆوه‌ رێگە دەدرێت مریشكی زیندوو هەناردەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراق بكرێت بەڵام رێگا بەهەناردەكردنی هێلكە نادرێت.

نۆزدەیەم: نوێنەری بازرگانەكان و موخەلیصەكانی مەرزی پەرویزخان سنورداردەكرێت و پێویستە

لەلایەن یەكە ئیدارەییەكانەوە بە پشتگیری دەروازەی پەرویزخان رێگایان پێدەدرێت.

بیست:بەنزینخانەی فەرمی بەپێی شوێنی جوگرافی لە ٦ی بەیانی بۆ ٥ ی ئیوارە رێگایان پێدە درێت.


AM:09:02:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو