وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سێ توشبوی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان سێ توشبوی دیكەی له‌  هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن.

راشیگەیاند كە دوان لە توشبوەكان بەرکەوتەی توشبوی پێشوون و یەکێکی دیكه‌شیان پێشینەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.

به‌ توشبونی ئه‌و سێ كه‌سه‌ش، لە هەرێمی کوردستان 280 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 88 کەسیان چاکبونەتەوە و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییە ته‌ندروستییه‌کان بن. 


PM:10:58:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو