له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، ماتۆڕسوارێك به‌ روداوێكی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

لە ئەنجامی‌ پێکدادانی‌ نێوان ماتۆڕسکیلێک و توێتا لێکسز لەسەر ڕێگای کەلار – کفری   کەسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی‌ دیکەش برینداربوو.

بەرێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ گەرمیان رایگه‌یاند: سەرەڕای بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ، لەسەر ڕێگای کەلار بۆ کفری لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا بەهۆی‌ پێکدادانی‌ نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا لێکسز لە نزیک گوندی سەی جەژنی کەسێک گیانیلەدەستدا و یەکێکی‌ دیکەش برینداربوو، کە هەردوکیان بران و خەڵکی‌ ناوەڕاست و باشوری‌ عیراقن.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ ڕوداوەکە لە کاتێکدا ڕویداوە ماتۆڕسکیلەکە لە ناحیەی سەرقەڵاوە بە ئاڕاستەی کەلار بۆ گوندی سەی جەژنی گەڕاوەتەوە ئۆتۆمبێلەکەش بە پێچەوانەوە لە ئەنجامیشدا ئەو ڕوداوەی لێکەوتوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو دوو برایە کە لەسەر ماتۆڕسکیلەکەبوون یەکێکیان گیانیلەدەستدا و ئەوەکەشیان برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

سەڕەڕای‌ ڕاگەیاندنی‌ قەدەغەی‌ هاتوچۆ بەشیک لە هاوڵاتیان پابەندی‌ ڕێنماییەکان نابن و لە ماوەی‌ ڕۆژانی‌ قەدەغەشدا چەندین ڕوداو لە ناوچەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان ڕویداوە.


PM:10:01:06/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 2720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو