توشبوانی كۆرۆنا له‌ عیراق هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 70 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا و سێ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2020، وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 70 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عیراق له‌ پارێزگاكانی به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و سلێمانی و كه‌ربه‌لا و زیقار و هه‌ولێر تۆمار كراون.

ئەوەش هاتووە، "سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان له‌ به‌غدا و به‌سره‌ تۆمار كران و له‌ شاره‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره‌ و واست و هه‌ولیر و دهۆك و سلێمانیش 65 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا هه‌زار و 31 کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و 344 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبونەتەوە.


PM:09:09:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت