دایكی سێ منداڵ به فیشه‌ك خۆی كوشت
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ژنێك كه دایكی سێ منداڵه به فیشه‌ك خۆی كوشتووه و به‌هۆی بوونی گومان له رووداوه‌كه، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 6ی نیسانی 2020، لەگوندی ساڵح ئاغای سەربەناحییەی قۆرەتوو تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ن- ب - ا) لەدایکبووی 1986 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو خاوەنی سێ منداڵە و فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە.
پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی نه‌شاردووه‌ته‌وه كه بەهۆی بونی گومان لە رووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردوه‌تەوە و لەئێستادا هاوسه‌ره‌كه‌ی دەستبەسەر کراوە و چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکین تا روون بێتەوە کە روداوەکە خۆکوژی بوە یاخود کوژراوە.
هــ. ر
PM:06:46:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 34152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت