پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ دەدات
وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پزیشك و هێزه ئه‌منییه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆ لێكتێ نه‌گه‌یشتنه‌وه ئه‌و رووداوه روویداوه.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشه‌ممه 6ی نیسانی 2020، لەبەردەم نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی گرژی و لێکتێنەگەیشتن لە نێوان پزیشکێک و ئەو هێزەی لەوێن دروستبوو و دواتر بوه‌تە شەڕیان.
ناوبراو روونیکردەوە ئەو هێزە پۆلیسی سلێمانی نییە، بەڵکو هێزێکی دیکەی ئەمنین کە راسپێردراون بە دانانی بازگە و قەدەغەی هاتووچۆ، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی رووداوەکە پێکهێراوە.
لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی له كاتێكدایه كه ئەمڕۆ دووشەممە، پزیشکێک لە شاری سلێمانی لە کاتی رۆشتنی بۆ دەوام و بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشی کراوەیە سەر.
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له لایه‌نه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكهاتووه.
PM:05:36:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 6720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت