تەندروستی هەرێم داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر پزیشکەکەی سلێمانی دەکات


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەن لێکۆلینەوە لە رووداوی ھێرشی سەر پزیشکێکی شاری سلێمانی بکرێت.


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات لێکۆڵینەوە دەستپێبکات و ریکاری یاسایی لەسەر کەیسی هێرشکردنەسەر پزیشکەکەی سلێمانی بگرێتە بەر.

ئەو داوایەی وەزارەتی تەندروستی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، پزیشکێک لە شاری سلێمانی لە کاتی رۆشتنی بۆ دەوام و بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشی کراوەیە سەر.

لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە پزیشکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، "سەرەڕای دواکەوتن و فەوتانی چەندان مووچە و شایستە داراییەکانمان، بەردەوامین لە خزمەتکردنی هاوڵاتی و هاونیشتمانیان، بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین سەرەڕای جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان لەم ڕۆژانەی کە خەڵک هەمووی لە ماڵەوە دانیشتوون و ئێمە ژیانی خۆمان و خاو و خێزانمان دەخەینە مەترسیەوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە سوکایەتیمان پێ بکرێت، تا کار بگاتە ئەوەی لە هاوپیشەیەکمان بدرێت."

دەشڵێن، "ئێمە وەکو پزیشکانی کوردستان لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە دەبێ لێپێچینەوەی جددی لەو بابەتە بکرێت و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی کاری ئەوهادا هەڵوێستی تووندترمان دەبێت."

هــ. ر


PM:04:31:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو