چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له سلێمانی بۆ كرێی خانوو و خزمه‌تگوزارییه‌كان چوونه‌ته سه‌ر ماڵان
وێستگه نیوز ـ
وێڕای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی باڕو دوكان و نه‌مانی كاری رۆژانه، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له سلێمانی بۆ كرێی مانگانه‌ی خانوو و خزمه‌تگوزارییه‌كان چوونه‌ته سه‌ر ماڵان و داوای كرێییان كردووه.
وێڕای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له 14ی مانگی ئازاری رابردوو ده‌ستیپێكرد و تا 10ی ئه‌م مانگه درێژكراوه، به‌هۆیه‌وه بازاڕ و دوكانه‌كان داخراون و كاری رۆژانه‌ی زۆرێك له هاوڵاتییانیش په‌كی كه‌وتووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له سلێمانی چوونه‌ته سه‌ر ماڵان و داوای كرێی خانوو و دوكان و كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی سلێمانی گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه‌و ناوه‌كه‌ی لای وێستگه نیوز پارێزراوه، خاوه‌نی زۆرترین خانوو و ته‌لاری بارزگانییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئه‌نجامی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، زۆرێك له هاوڵاتییان ماوه‌ی مانگ زیاتره هیچ داهاتێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، هه‌روه‌ك به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه زۆرێك له خاوه‌ن موڵكه‌كان له كرێی مانگی ئازاری كرێچییه‌كانیان خۆش بوون.
بۆ ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نموونه‌ی زۆر هاته‌وه و ناوی زۆر كه‌س بڵاوكرایه‌وه كه له كرێی كرێچییه‌كانیان خۆشبوون.
PM:03:54:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 13096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت