قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژئاوای كوردستان بۆ 21ی ئه‌م مانگه درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
له رۆژئاوای كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ 21ی ئه‌م مانگه درێژ كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند حاڵه‌تێكی رێگه پێدان به‌و شوێنانه‌ی پێویستن.
دوای ئه‌وه‌ی له 19ی ئازاری 2020، ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان بۆ رێگریكردن له ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا 7ی نیسانی 2020، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ 21ی ئه‌م مانگه درێژ كرایه‌وه.
وه‌ك له بڕیاره‌كاندا هاتووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌موو حاڵه گشتییه‌كان ده‌گرێته‌وه، جگه له‌وانه‌ی ده‌چنه سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و كارگه‌كان، هه‌روه‌ك ده‌رمانخانه‌كان و چه‌ند ناوه‌ندێكی تری خزمه‌تگوزاری له كاتژمێر پێنجی ئێواره بۆ یه‌كی شه‌و رێگه‌یان پێده‌درێت كار بكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژئاوای كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
PM:01:07:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت