ئیسپانیا.. ماوه‌ی سێ رۆژه‌ مردن به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ كه‌می كردووه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا رایگەیاند، بۆ رۆژی سێیەم لە ئیسپانیادا ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بە کۆرۆنا روویان لە کەمی کردووە.

وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا رایگەیاند، "تەنها 674 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ئەمە بۆ سێیەم رۆژە ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لەو وڵاتەدا کەمیانکردووە".

راشیگەیاندووە، "رۆژی شەممە، 809 حاڵەتی گیانلەدەستدان و پێرێش 932 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەو پێیەش ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بەگوێرەی هەشت رۆژی رابردوو بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە".

لە پاش ئەمریکا، ئیسپانیا لە رووی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پلەی دووەمی جیهاندایە، بە جۆرێک تا ئێستا 130 هەزار و 759 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات، لەرووی ژمارەی گیانلەدەستدانیشەوە لە پاش ئیتاڵیا دێت و لە پلەی دووەمدایە، تا ئێستا 12 هەزار و 418 کەس بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا گیانیانلەدەستداوە.

هـــ. ر



AM:08:48:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو