نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2020، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ چاو رۆژانی رابردوودا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك چه‌ند دۆلارێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت به‌ 33 دۆلار و 47 سەنتە، هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 27 دۆلار و 34 سەنتە.

ئەگەر کۆرۆنا بووبێتە هۆی تووشبوونی زیاتر لە ملیۆنێک کەس بە ڤایرۆسەکە ئەوا چەند هێندەی زیانە مرۆییەکان زیانی بە ئابووری جیهان گەیاندووە.

زیانە ئابوورییەکانی کۆرۆنا زۆر بواری گرتووەتەوە لەوانە بواری گەشتیاری و بەرهەمهێنان و دەستی کار و لەناویشیاندا گورزی کوشندە بەر بازاڕی نەوت کەوتووە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمکردنەوەی هاتوچۆی زەمینی و ئاسمانی و سستکردنی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی نەوتدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانیش، دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی‌ رێکنەکەوتنی‌ روسیا و سعودیەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لە دوای ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری‌ نەوتن لە جیهاندا.

هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواست لەسەر نەوت لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

هــ. ر


AM:08:23:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو